دکتۆر عادل سیوسهمرده لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی ١٢ی گوڵان (ڕۆژی مامۆستا) دەکات.
پەیامی سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستاوە
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
١٢ی گوڵان، ڕۆژی مامۆستا، وەبیرهێنەرەوەی پێگەو شکۆ و کاریگەری قووڵی مامۆستایان و پسپۆڕانی هێژایە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی وڵاتدا. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە تا بە دڵێکی پڕ لە ڕێز و سپاسەوە، یادی هەموو ئەو کەسانە بکەینەوە کە چرای زانایییان لە ڕێڕەوی ژیانماندا بە گەشاوەیی هێشتووەتەوە.
زانکۆی کوردستان شانازی بە هەبوونی ئەندامانی دەستەی زانستی و مامۆستا ڕۆشنبیرانێکەوە دەکات کە بە هەوڵ، ئەوین و هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە، تۆوی زانست دەچێنن و هزری مرۆڤەکان پەروەردە دەکەن.
ئێوەی مامۆستایانی ئازیز، نەک تەنیا گواستنەوەی زانست، بەڵکوو ئیلهامبەخشی هیوا، ئەندێشە و مرۆڤایەتین.
لە مەراسیمی ئەم ڕۆژە پیرۆزەدا، گەرمترین پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری خۆم ئاراستەی هەموو مامۆستایان و پەروەردەکارە تێکۆشەرەکانی ئەم نیشتمانە، بەتایبەت هاوکارانی ئازیزم لە زانکۆی کوردستان دەکەم.
هیوادارم لەژێر سێبەری میهرەبانی پەروەردگاردا، هەمیشە لە نیعمەتی تەندروستی، سەربەرزی و سەرکەوتن لە ڕێڕەوی فێربوونی زانست و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوودا بەهرەمەند بن.
بە ڕێز و سپاسەوە
عادل سیوسهمرده
سەرۆکی زانکۆی کوردستان
١٢ی گوڵانی ١٤٠٥
