04 05 2026

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا

بە ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێز دەگەیەنین:

بەپێی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی زانکۆ، خوێندکارانی بەڕێزی خولەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) وەرگیراوانی ساڵی ١٤٠٣ و پێشتر کە هەموو یەکە فێرکارییەکانیان تەواو کردووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی مامۆستای سەرپەرشتیار و جێگری فێرکاریی فاکەڵتی، دەتوانن بۆ داواکاریی نیشتەجێبوون لە بەشەناوخۆییەکان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٦ و ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥، لە کاژێر ٨ تا ١٤ سەردانی فەرمانگەی کاروباری بەشەناوخۆییەکانی جێگری خوێندکاران بکەن.

شایانی باسە ئەو خوێندکارانەی کە لەم هەفتەیەدا ناتوانن ئامادە بن، دەتوانن لە ڕۆژانی کارگێڕیی هەفتەی داهاتووشدا سەردان بکەن.