03 10 2026
هەنگاوێکی دیکە بۆ پەرەپێدانی بواری خوێندنی باڵا لە کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان
بە پەسەندکردنی ئەنجوومەنی پەرەپێدانی خوێندنی باڵای وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆجیا، داواکاریی زانکۆی کوردستان بۆ وەرگرتنی خوێندکار لە چوار ئاراستەی نوێ لە ئاستی ماستەر لە کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان پەسەند کرا.
بەپێی ئەمە، ئاراستە نوێیەکان بریتین لە:
🔹 ڕەفتاری جوڵەیی – ئاراستەی گەشەی جوڵەیی
🔹 بەڕێوەبردنی وەرزشی – ئاراستەی بەڕێوەبردنی ڕووداوەکان و گەشتوگوزاریی وەرزشی
🔹 یاسا – ئاراستەی یاسای تایبەت
🔹 یاسا – ئاراستەی یاسای نێودەوڵەتی
