07 07 2026

بڕیارێک لەلایەن جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری دەستوور: ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان، بوو بە سکرتێری دەستەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەستوور لە پارێزگاکەدا.

بڕیارێک لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەوە (جێگرایەتی کاروباری دەستوور): کاوە پوولادی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی یاسای زانکۆی کوردستان، وەک سکرتێری دەستەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەستوور لە پارێزگای کوردستان دەستنیشان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری دەستوور بە دەرکردنی بڕیارێک، کاوە پوولادی (ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی یاسای زانکۆی کوردستان)، عەلی سوهرابیلوو و حەبیبوڵڵا مورادی بۆ ماوەی یەک ساڵ وەک ئەندامانی تۆڕی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەستوور لە پارێزگای کوردستان دەستنیشان کرد.

له‌و بڕیارەدا هاتووە: سەلامی خواتان لێ بێت

لە پێناو جێبەجێکردنی ماددەی ١٦ی "ڕێنمایی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی سەرۆک کۆمار لە جێبەجێکردنی دەستووردا" (ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣) و ماددەکانی ٢ و ٣ی "شێوازنامەی پێکهێنان و چالاکیی تۆڕە پارێزگاییەکانی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەستوور" (ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤) کە جەخت لەسەر نامەرکەزییەت لە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەستووردا دەکاتەوە لە ڕێگەی ڕێکخستنی تۆڕە پارێزگاییەکان کە لە سێ مافناسی لێهاتوو لە هەر پارێزگایەکدا پێکدێن، و بە ڕەچاوکردنی کۆتایی هاتنی خولی یەک ساڵەی ئەندامانی پێشوو؛ بەپێی ئەم بڕیارە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنیەوە، وەک ئەندامی تۆڕی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەستوور لە پارێزگای کوردستان دەستنیشان دەکرێن.

هیوادارم بە پشتبەستن بە خوای گەورە و کەڵکوەرگرتن لە تواناکانی خەڵک و بژاردەکانی ئەو پارێزگایە و هەماهەنگی لەگەڵ جێگرایەتی کاروباری دەستوور، لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و دەسەڵاتە دیاریکراوەکانی شێوازنامەی ناوبراودا سەرکەوتوو و سەرەفراز بن.