تاقیگە و کارگەکانی بەشی ڕاوێژکاری

Responsive Image

Responsive Image


بەشی ڕاوێژکاری خاوەنی ئیمکاناتی پێشکەوتووی فێرکاری و توێژینەوەییە کە دەرفەت بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنێت لە ژینگەیەکی پیشەییدا کارامەییە کردارییەکانیان پەرە پێ بدەن. لە بواری چارەسەری و فێرکاریدا، ئەم بەشە تاقیگەیەکی پسپۆڕیی ڕاوێژکاریی هەیە کە بە سیستەمێکی پێشکەوتووی کامێرای چاودێری تەیار کراوە. ئەم تاقیگەیە دوو ژووری چارەسەریی تەواو جیاواز لەخۆدەگرێت، کە ڕێگە بە خوێندکاران دەدات دانیشتنی ڕاهێنانی ڕاوێژکاری لە شێوەی تاکەکەسی، گرووپی و خێزانیدا ئەنجام بدەن. ئەم فەزایە بەتایبەتی بۆ خولەکانی کارامۆزی و پراکتیککردنی کارامەییەکانی ڕاوێژکاری بەهایەکی زۆری هەیە.

لە بواری توێژینەوەدا، بەشی ڕاوێژکاری بە هاوکاریی بەشی دەرروونناسی، خاوەنی کۆمەڵەیەکی تەواو لە گرنگترین و باوەڕپێکراوترین تاقیکردنەوەکانی دەروونپێوانییە. ئەم کۆمەڵەیە تاقیکردنەوەکانی زیرەکی، کەسایەتی، ڕاپرسییە دەرروونناسییەکان و ئامرازە دەستنیشانکەرە جۆراوجۆرەکان لەخۆدەگرێت، کە ئەنجامدانی توێژینەوەی ورد و کرداری بۆ ئەندامانی دەستەی زانستی و خوێندکاران مسۆگەر دەکات. ئەم سەرچاوە بەنرخانە، بەشی ڕاوێژکارییان کردووە بە یەکێک لە ناوەندە دیارەکانی فێرکاری-توێژینەوەیی لە بواری زانستە دەرروونییەکان و ڕاوێژکاریدا